11 کوردستان

هاتووچۆی ماتۆڕسکیل قەدەغەکرا

01:13 - 28/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، دەست بەسەر ماتۆڕسكیلە بێ‌ سەرەتاكان دەگیرێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦، هاتووچۆی هەولێر بڕیاریدا، دەست بەسەر ماتۆڕسکیلە بێ سەرەتاکاندا بگرێت، سەرۆكی كۆمەڵەی سەلامەتی هاتووچۆش دەڵێت: ڕۆژانە ١٥ بۆ ٢٠ ڕووداوی هاتووچۆ لە هەولێر هەبێت، بێگومان هەشت ڕووداوی هاتووچۆ بەهۆی ماتۆڕسكیلەوەیە"

دەشڵێت: پێشبینی دەكرێت پێنج بۆ حەوت هەزار ماتۆڕسكیلی بێ‌ سەرەتا هەبێت، پێشتریش بەهۆی هەڵمەتەكانی هاتووچۆ نزیكەی سێ‌ هەزار ماتۆڕسكیل لەناو براون"

هاوکات، بە ڕێنوێنیی وەزارەتی ناوخۆ هێنانە ژوورەوەی ماتۆڕمان بۆ چوار ساڵ قەدەغە كردووە"

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن