14 کوردستان

دۆخی تەندروستی شێروان شێروانی ناجێگیرە

03:02 - 28/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند: سەردانی شێروان شێروانی کردووە و مانی لە خواردن گرتووە و  دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦، عەلی حەمەساڵح ئاشکرایدەکات، بەداخەوە ئێستا شێروان شێروانی دۆخی تەندروستی باش نییە، پێشتریش بە ناڕەوا لە زیندان بوە، داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە گوێ لە داخوازیە یاسایەکانی شێروان شێروانی بگیرێت.

شێروان شێروانی دوو داواکاری و بۆشکاندنی مانگرتنەکەی ئەوانیش: 

 یەک: ئەو ماوەی زیندانیکردنەی کە ماوە بۆی بگوازرێتەوە بۆ چاکسازی سلێمانی. 
دوو: مۆڵەتی سەردانیکردنی ماڵەوەی پێبدرێت بەپێی یاسا وەک زیندانیانی دیکە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی پێنج ساڵە ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بە ناڕەوا لە زیندانەو سێ ساڵی دیکەش ماوەی سزاکەی ماوە، حەوت ڕۆژە مانی لە خواردن گرتوەو دۆخی تەندروستی باش نییە.

بەداخەوە ئێستا شێروان شێروانی دۆخی تەندروستی باش نییە، پێشتریش بە ناڕەوا لە زیندان بوە، داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە گوێ لە داخوازیە یاسایەکانی شێروان شێروانی بگیرێت. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن