عەلی حەمەساڵح: به‌ڵێ ئێمه براوه‌ین به‌رامبه‌ر به هێزێك 70 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی
03:23 - 31/12/2025
زەمەن_هەواڵ
عه‌لی حه‌مه ساڵح لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: ئه‌مه‌ی یه‌كێتی كردی گه‌ر زه‌ره‌ر بێت، زه‌ره‌ره له خۆی نه‌ك ئێمه و ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ پارتیدا ده‌بینێته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەلی حەمەساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی ئاشکرایکرد، ئه‌م راستییه گرنگه بۆ مێژوو خه‌ڵكی كوردستان بیزانن، رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی به‌هۆی به‌یانێكه‌وه تێكچوو و یه‌كێتی خۆیان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین و وتیان ئاماده‌ین ده‌نگ به كاندیده‌كه‌تان بده‌ین.
*كه بڕیارماندا كاندیدمان هه‌بێت بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، یه‌كێتی و پارتی له رێككه‌وتندا بوون و تا 29ی مانگ به‌رده‌وام بوو كه ده‌نگ به كاندیدی پارتی بده‌ن.
* *له جه‌وله‌ی سێیه‌مدا یه‌كێتی پشتیوانی گه‌وره‌ی پارتی بوو و كاندیده‌كه‌ی ده‌رچاند.
*ئه‌مه‌ی یه‌كێتی كردی گه‌ر زه‌ره‌ر بێت، زه‌ره‌ره له خۆی نه‌ك ئێمه و ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ پارتیدا ده‌بینێته‌وه.
*به‌ڵێ ئێمه براوه‌ین به‌رامبه‌ر به هێزێك 70 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی، هێزێكی تریش پشتیوانی كرد 50 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی، ته‌نیا 1 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌ڵوێسته.
*پارتی هانای بۆ سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، به‌رپرسی حه‌شد ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری برد و ئه‌و حه‌لبوسیه برد كه چه‌ندێكه ده‌ڵێن نه‌یاری كورده.
*شه‌وی دۆڕانه گه‌وره‌كه ئه‌و یوسف كیلابی-یه‌ی ساڵه‌های ساڵه قسه‌ی پێده‌ڵێن، خۆی چووه لای تیمه‌كه‌ی پارتی و وتبووی رێككه‌وتنه‌كه‌مان جێبه‌جێكرد و ده‌نگمان دا. ئیشه‌ڵاش سبه‌ینێ ئه‌م كێشه‌یه‌تان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.