كورد لە پەرلەمانی عێراق لێكترازان
01:12 - 29/12/2025
زەمەن – هەواڵ
جیاواز لە شیعەو سوننەكان، ناوماڵی كورد
بەتەواوەتی لە بەغدا لێكترازاوەو لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان
كە پشكی كوردە یەكگرتوو نین.
بەپێی بەدواداچونەكانی "زەمەن" تا
ئەم ساتە (كات 1ی دوانیوەڕۆ) كورد سێ كاندیدی هەیە كە بریتین لە:
پارتی كاندیدی هەیە كە بریتیە لە د.شاخەوان
عەبدوڵا
رەوتی هەڵوێست كاندیدی هەیە كە بریتیە لە
دكتۆر رێبوار مەحمود
هەروەها نەوەی نوێ-ش كاندیدی هەیە كە بریتیە
لە سرەوە عەبدولواحید
فراكسیۆنی یەكێتی بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی
كاندیدی نابێت