کەشی ئەمشەو تا بەرەبەیان چۆن دەبێت؟
01:29 - 31/12/2025
زەمەن:-
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پیشبینییەکنی کەشی ئەمشەو سەری ساڵی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: شەپۆڵێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا کەشی ئەمڕۆی ئاشکراکرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ سارد و نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێكی بەفربارین روو لە بەشێك لەناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەكات، كە تا سبەی كاریگەرییەكەی بەردەوام دەبێت، هەروەها لە سبەی پێنجشەممەوە پلەكانی گەرمان كەمێك بەرز دەبنەوە.
باس لەوەشكراوە، لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێكی بەفربارین روو لە بەشێك لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای دهۆك، ئیدارەی زاخۆ، مێرگەسور، ئامێدی، سنووری ئیدارەی سۆران، بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كاتی زیادبوونی كاریگەری شەپۆڵەكە ئەگەری نمەبارانیش دەبێت بە تێكەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیاكان.