بەپەلە.. تمەنی ئێرانی هاڕڕەی كرد
04:54 - 07/12/2025
زەمەن _ ئابووری
پێگەی فەرمیی بازاڕی دراوی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بەهای تمەن بەرامبەر بە زێڕ و دراوە جیهانییەکان نزمترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆمار کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی تاراندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٢ ملیۆن و ٢٣١ هەزار و ٨٠ تمەن مامەڵەی پێوەکراوە.
هاوکات، لە بازاڕی دراوی سلێمانیش، بەهای تمەن زیاتر دابەزیوە و ١٠٠ دۆلار بە حەواڵە بە ١٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەنە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوابەدوای هێرشەكالنی ئیسڕائیل و ئەمریكا بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران، بەهای دراوی فەرمی ئەو وڵاتە بەردەوام لە دابەزینە و نرخی تمەن بۆ نزمترین ئاستی دابەزیوە.