36 کوردستان

هیوایەك بۆ پێدانی مووچەی ١١ و١٢-ش دروستبوو

11:54 - 23/12/2025

زەمەن -هەواڵ

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی ،١٢ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە، چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، كە دەست "زەمەن" كەوتووە لەسەر داوا و فوشاری وەزیرە کوردەکان، بڕگەی سێیەمی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تەرخان کراوە بۆ پرسی دارایی هەرێمی کوردستان. ئامانج لەم کۆبوونەوەیە دەرکردنی بڕیارێکە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی ١٠ خەرج بکرێت.

سەبارەت بە چارەنووسی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ش، بڕیارە لە هەمان کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمێک بکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دوو مووچەیە، بە شێوەیەک کە مافی مووچەخۆران نەفەوتێت و گەرەنتی بکرێن، تەنانەت ئەگەر دابەشکردنەکەشیان بکەوێتە ساڵی ئاییندە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن