فەتوایەکی نوێ لە بارەی کۆکردنەوەی نوێژ بەهۆی باران و سەرماوە
05:47 - 30/12/2025
زەمەن_هەواڵ
لیژنەی فەتوای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، کۆکردنەوەی نوێژ بەهۆی سەرماوە لە بنەڕەتدا دروست نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لیژنەی فەتوا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کۆکردنەوەی نوێژەکان بەهۆی باران، بەفرو سەرماوە لە بنەڕەتدا دروست نییە و تەنیا لە چوارچێوەی مەرجەکاندا لە هەندێک مەزهەب ڕێگەپێدراوە.
لیژنەکە ڕوونی دەکاتەوە کە لە مەزهەبی حەنەفی و بەشێکی زۆری شافیعییەکاندا، کۆکردنەوەی نوێژەکان بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا وەک باران، بەفرو سەرما، ڕێگەپێنەدراوە.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە لە مەزهەبی شافیعی، مالیكی و حەنبەلییەکاندا، بە کۆمەڵێک مەرج تایبەت ڕێگە بە کۆکردنەوەی نوێژ دراوە، بەڵام مەزهەبی مالیكی و حەنبەلی و هەندێک لە شافیعییەکان، تەنیا کۆکردنەوەی نوێژی مەغریب و عیشا بەمەرجەکانەوە دروست دەزانن.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە لەمساڵانەی دواییدا لە بەشێک لە مزگەوتەکانی هەرێم، نوێژەکان بەهۆی باران و سەرماوە کۆدەکرانەوە و تا ئێستاش بەردەوام بووە.