یەک مەتر بەفر باریوە
03:19 - 28/12/2025
زەمەن:-
لە شەوی ڕابردووەوە، شەپۆلێکی بەفروباران ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و مەرزی کێلێ یەک مەتری لێباریوە، دوای ئەویش حاجی ئۆمەران نیو مەتر بەفر باریوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ، ئەو ناوچانەی بڵاوکردەوە کە بەفریان لێ باریوە، بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاویکردووەتەوە، لە مەرزی کێلێ یەک مەتر بەفر باریوە، دوای ئەویش حاجی ئۆمەران دێت کە نیو مەتر بەفر باریوە، هەروەها دواتر گوندی باسنێ لە شارباژێڕ دێت کە 35 سانتیمەتری لێ باریوە.
ئەمەش ناوی ئەو شوێنانەیە کە بەفریان لێباریوە:
مەرزی کێلێ: یەک مەتر
حاجی ئۆمەران: ٥٠ سم
باسنێ: ٣٥ سم
چیای کۆڕەک: ٣٠ سم
سەری زێڕی: ٢٥ سم
هیران: ١٦ سم
هەڵشۆ: ١٥ سم
شێروان مەزن: ١٣ سم
هێرۆ: ٧ سم
قەڵادزێ: ٦ سم