نزار ئامێدی کاندیدی یەکێتی یە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار
11:58 - 31/12/2025
زەمەن:-
بەپێی هەواڵی چەند میدیایەکی عێراقی لە بەغداوە، یەکێتی دواجار بڕیاریداوە نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کەسی یەکەمی حزبەکە لە بەغدا بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکات.
تا ئێستا یەکێتی بە فەرمی هیچ زانیاریەکی لەسەر کاندیدیان بۆ سەرۆک کۆمار بڵاونەکردوەتەوە. بەڵام دەنگۆی دیاریکردنی نزار ئامێدی بەربڵاوە چ لەناو خۆی حزبەکەو چ لە دەرەوەش.
نزار ئامێدی ماوەی چەند ساڵێک راوێژکار و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار بووە لە دوو خول لەگەڵ خوالێخۆشبوو مام جەلال.