21 ئابوری

نرخی زێڕ دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی

12:53 - 31/12/2025

زەمەن_ئابووری

 

 دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردووەوە دەستی کردووەتەوە بە دابەزینێکی بەرچاو و هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 200 دۆلار دابەزی.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی مساقاڵێک زێری عەیارە ٢١ لە بازاڕەکانی هەرێم، بە ٨٧٥ هەزار دینارە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ٤٣٢٥ دۆلار دیاریکراوە.

هاوکات، ئەم نرخەی ئەمڕۆ بۆ ئۆنسەیەک تەنیا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر نزیکەی 40 دۆلار دابەزیوە.

نرخى مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دیاریکراوە؛

 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 916 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 875 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 750 هەزار دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن