یاری یەکێتی و هەڵوێست دوولایەنە بوو
12/31/2025 3:39:00 PM
توانا عوسمان
ڕاستە یەکێتی یارییەکی سەرنجڕاکێشی بەرامبەر بە
بەپارتی کرد لەڕێگای هەڵوێستەوە، ئەگەر کاندیدەکەی هەڵوێستی بۆ دەربچوایە یەکێتی وەک
ئەندازیار دەردەکەوت، بێ ئەوەی پۆستەکە لەپشکی یەکێتی بڕوات دەیوت کوردێکی بێلایەن
دەرچوەو من جارێ پشکی خۆم وەرنەگرتوە.
لەحاڵەتی ئێشتاشدا کەکاندیدەکەی هەڵوێست دەرنەچوە،
یەکێتی دەریخست لەبەغدا توانای مانۆڕی هەیە تا ئەوشوێنەی کاندید بەپارتی بگۆڕێت.
بەڵام بیرمان نەچێت هەڵوێستیش یەکێتی خستەخزمەتی
خۆیەوە، بڕاندینێکی بەهێزی بۆ کاندیدەکەی کردو هاتەڕیزی ئەو لایەنە کوردیانەی
توانای سەرکێشی سیاسیان هەیە.
گۆڕینی شاخەوان بەفەرهاد دوو مانای هەیە، یەکێکیان
ناچارکردنێکی تەکتیکی پارتیە لەلایەن نەیارەکانیەوە تا نیشانی بدەن بەئاسانی شتی بۆ
ناچێتەسەر، دووەمیان مانای وایە بەشێک لەپەرلەمانتارەکان بەشەخسی شاخەوانیان قبوڵنەبوە
واتە وادیارە ژمارەیەک پەرلەمانتار بەشەخسی ڤیتۆیان هەبوە لەسەری.
ئەخیرەن پارتی کاندیدەکەی خۆی چەسپاند و کارتی
نێچیرڤان بارزانی و فایەق زێدانی ئەنجومەنی دادوەری بەکارهێنا، بەڵام هەموو کارت بەکارهێنانێک
لەهێزی کارتەکانی داهاتووت کەمدەکاتەوەو لە ڕەسیدەکەت خەرج دەبێت.
پارتی بەعینادیکردن و دانانی کاندیدەکەی لەپۆستی
جێگری سەرۆکی پەرلەماندا، سەرباری پاراستنی پێگەکەی، لەقوەتی مانۆڕەکانی تری خۆی کەمکردەوە
بەتایبەت سەرۆک کۆمار.