عێراق بە ١٥ هەزار نەوت بەم ناوچەیەی هەرێم دەدات
06:01 - 30/12/2025
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: ١٠٠ لتر نەوت بۆ هەر خێزانێكی چەمچەماڵ و كەركوك تەرخانكراوە، كە بەهۆی لافاوەوە زەرەر و زیانیان بەركەوتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد رەبیع، بەڕێوەبەری لقی كەركوك بۆ دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بە ئاژانسی هەواڵی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، “وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی 100 لتر نەوتی سپی دەدات بەو خێزانانەی لە پارێزگای كەركوك و قەزای چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەوە زەرەروزیانیان بەركەوتووە”.
روونیشیكردەوە، “ژمارەی ئەو خێزانانەی كەركوك و چەمچەماڵ كە بەهۆی لافاوەوە زەرەر و زیانیان بەركەوتووە 2500 خێزانە و وەك پاڵپشتییەك بۆیان 100 لتر نەوتی سپیان بۆ دابین دەكەین وهەر لترێكیان بە نرخی فەرمی بە 150 دینار پێدەدەین”.