21 کوردستان

ئەمرۆ لەم شارەی هەرێم نەوت دابەشدەكرێت

01:15 - 20/11/2025

زەمەن _ هەڵەبجە

 

 قائیمقامییەتی هەڵەبجە، ئاگاداری خەڵکی شارەکە دەکاتەوە و دەڵێت:ئەو هاوڵاتیانەی کە بەشە نەوتی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، فریای خۆتان کەون و ئەمڕۆ وەریگرن با نەفەوتێت.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: لە نزیک پارکی شاری یاری نەوت دابەش دەکرێت، بۆیە ئەو هاوڵاتیانەی بەشە نەوتیان وەرنەگرتووە، بڕۆن وەریبگرن.

بەپێی دوایین راگەیەنراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، تا ئێستا، زیاتر لە ٦٧ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی ٣٣٧ هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەش کراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن