21 کوردستان

رەوتی هەڵوێست: هەڕەشەی ڕاگرتنی موچەی خانەنشینی یاسا شکێنییە

08:03 - 19/11/2025

زەمەن پرێس:
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ره‌وتی هه‌وڵوێست، ڕایگەیاند، هەڕەشەی ڕاگرتنی موچەی خانەنشینی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەبیانوی پڕنەکردنەوەی هەژماری من یاساشکێنییەکی ڕونە."
وتوشی: لە دەستپێکی کاری فراکسیۆنی هەڵوێست لە بەغدا، ڕێککاری یاسایی و پەرلەمانیمان دەبێت لەسەر مەسرور بارزانی و قوباد  تاڵەبانی، بەسیفەتی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت (ماوە بەسەرچو) و هه‌روه‌ها وەزیری دارایی.
پێشتر  بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی له‌ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هه‌رێم، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سەرجەم ئەو خانەنشین و وارسانەی کە تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردۆتەوە، لە کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول، موچەکانیان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا‌، ئەو خانەنشینانەی کە کارتی بانکەکانیان تەواو بووە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە مووچەی مانگی (10)یان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەکرێت.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیەکە روونیشیکردەوە، تائێستا نزیکەی لە (90%)ی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە، ئەوانەشی کە ماون و خۆیان تۆمار نەکردووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هەر فەرمانبەرو خانەنشین و مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکی نەبێت و خۆی لەپرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردبێت لە بەغداوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و لەهەرێم خەرج ناکرێت، لەدوای سەری ساڵیشەوە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی کاش نامێنێت و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن