نێچیرڤان بارزانی و مه‌زڵوم عه‌بدی كۆبونه‌وه
08:05 - 19/11/2025
زەمەن پرێس:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی
هه‌سه‌ده كۆبونه‌وه. به‌پێی قسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌كه‌دا
تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كردوه له‌نێویشیاندا گفتوگۆكانی نێوان هه‌سه‌ده‌و حكومه‌تی
دیمه‌شق.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئەمڕۆ
چوارشەممه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەزڵوم عەبدی،
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هه‌سه‌ده کرد.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لە کۆبونه‌وه‌یه‌کدا، پرسی
کورد و دۆخی پێکهاته‌کانی دیکه له سوریا تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی
گفتوگۆی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
داعش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی "جەختی لەسەر پێویستیی یه‌کڕیزیی لایەنە
کوردییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێکگه‌یشتن کردەوە؛ بۆ
ئەوەی مافی گەلی کورد لە سوریا پارێزراو بێت."
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لای خۆیەوە مەزڵوم عەبدی،
پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی نێچیرڤان بارزانی لە مافه‌کانی گه‌لی کورد له سوریا و
هه‌وڵه‌کانی له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، دوپات کرده‌وه.