143 کوردستان

ئەگەر فۆڕمەکەتان پڕنەکردووەتەوە ئاگاداربن کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو دادەخرێت

02:38 - 20/11/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم  رایدەگەیەنێت، پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تاوەکو ١٢ی ئەمشەو بەردەوامدەبێت.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاشکرایکرد، پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تاوەکو کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو، پێنجشەممە، بەردەستدەبێت، هەروەها وادەکە بە هیچ جۆرێک درێژناکرێتەوە، هەر خێزانێک فۆڕمەکە پڕنەکاتەوە، بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت.

وتیشی، پاش ئەو مۆڵەتەی بە هاوڵاتییان درا، رێژەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە ٨٧٪ بەرزبووەوە بۆ ٩٠٪.

ئاشکرایشیکرد، سەرەتای مانگی ١٢، قۆناغی دووەم دەستپێدەکات، کە تایبەتە بە زیادکردنی ئەندامی نوێی خێزان، هەروەها لابردنی ئەو ئەندامەی خێزان کە کۆچی دوایی کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن