دوای هەلبژاردن
11/18/2025 11:49:00 AM
سەردار قادر
پاش هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق و دەرکەوتنی دەر ئەنجامەکانی پرۆسەی دروست بونی حکومەتی عیراق دەست پی ئەکات کە ئەمجارە لە هەموو کابینەکانی تر زەحمەت تر و دریژ خایەن تر ئەبیت.
مالی شیعی بەش بونیکی گەورەی تیدایە بە هۆکاری هەم ناوخۆیی هەم رۆل و سەنگی دەولەتانی دەورو بەر ، هەم سیستەمی سیاسی جیهانی کە پرە لە قەیران.
لەهەمان کاتدا بە هەمان هۆکار مالی سونی گیرۆدەی بەش بونیانە وە خاوەن گوتاریکی هاوبەش نین
مالی کوردیش لە هەموو لا زیاتر بەش بونیان هەیە وە خاوەن قەیرانی گەورەن هەم لەگەل دەولەتی فیدرال هەم لەگەل ولاتانی دەورو بەرو هەم لە نیوان دوو هیزی دەسەلات
بە داخەوە مالی ئۆپۆزسیۆنیش لەهەریمی کوردستاندا نەیتوانیوە خاوەن گوتاری هاوبەش بن دابەش بوونی پیوە ئەبینریت.
لەم سۆنگەیەوە پی ئەچیت دانوسانی پیکهینانی کابینەی نویی عیراق زەمەنیکی زۆر بخایەنیت.
ئەوەی جیی پرسیارە ئایا کورد خاوەن پەراوی نیشتیمانیە بۆ گفتوگۆکردن کە راڤەی خالە جەوهەریەکان بکات ، باس لە کۆی قەیرانەکان بکات .
کورد ئەبیت پرسیاری جەهەری هەبیت ئەویش لەم خالانەدا :
مەسەلەی موازەنە کە برەکەی دیاری کراوە بۆ هەریمی کوردستان کە پیویستەدوای ئاماری گشتی موراجەعە کریت و ئاستەکەی بە پیی ژمارەی دانیشتوانی هەریم بیت
مەسەلەی خاکی کوردستان کە ریژەیەکی زۆری بە دەست حکومەتی هەریمەوە نەماوە ئەبیت خالی جەوهەری گفتوگۆ بیت و لە مادەی ۱٤٠ نەخشەی زەمەنی دانریت بۆ جی بەجی کردن
مەسەلەی مووچەو بودجەی هەریم وریکەوتنی نەوت و داهات بە ئیتیفاقی روون و ئاشکرا دابنریت و خەلکی کوردستان نەکریتە قوربانی.
مەسەلەی بودجەی هەریمەکان دەست پی بکریتەوەو کوردستان مافی خۆیەتی وەری بگریت و پاریزگای هەلەبجەش بگریتەوە
مەسەلەی پارەی جوتیارانی هەریمی کوردستا ن نەبەستریتەوە بە ناکۆکی هەریم و بەغداد
مەسەلەی مافی پیشمەرگە تەسبیت بکریت و نەبیتە خالی قوربانی.
زۆرن خالی جەوهەری کە رەوایە هەریم پەراوی کاری بۆدابنیت .
لە هەمان کاتدا گرنگە ئۆپۆزسیۆن ئەوانیش پەراوی هاوبەشیان هەبیت بۆ گفتووگۆو بۆ بەشداری یان بەشداری نەکردن لە کابینەی نوی لە بەغداد
ئەزمونی دانوسان زۆر هەن کە گرنگە کەلکی لی وەرگیریت