18 کوردستان

قوباد تاڵەبانی: هیوادارین حکومەتێکی بەهێز و کارا لە عێراق پێکبهێندرێت

08:35 - 19/11/2025

زەمەن پرێس:
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هیوادارین حکومەتی داهاتووی عێراق، حکومەتێکی بەهێز و کارا بێت و جێی رەزامەندیی هەمووان بێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ڤیکتۆریا تەیلەر، بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک و جۆن ویڵکس، باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە عێراق، گفتوگۆیەکی بەسوودمان کرد لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق لە دوای ‌هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.
دەشڵێت، هیوامان خواست بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، حکومەتێکی بەهێز و کارا پێکبهێندرێت کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان بێت و عێراق زیاتر بەرەو سەقامگیری و گەشەسەندن هەنگاوبنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن