44 کوردستان

ئەوقاف دەوامی تا کاتژمێر ٤ درێژکردەوە و ڕۆژانی شەممەش دەوام دەکەن

02:30 - 20/11/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 تا کۆتایی هاتنی مامەڵەی حاجیان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی تا کاتژمێر 4ی ئێوارە درێژکردەورۆژانی شەمەیش دەوام دەکەن.

  ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی ئەوقاف، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی حاجیانی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، بڕیاریدا، کە دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتی رۆژانە تا کاتژمێر 4ی ئێوارە بەردەوام بێت، هەروەها رۆژانی شەممەش، کەپشووی فەرمییە لەتەواوی دام و دەزگامیرییەکان، بەڵام فەرمانبەرانی ئەو بەڕوەبەرایەتییە ئەو پشووە نایانگرێتەوە و تا کۆتاییهاتنی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت بۆ وەرزی حەجی ٢٠٢٦.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەپێناو خزمەتی زیاتری هاوڵاتیانە، کە ناویان لەتیروپشک دەرچووە بۆ فەریزەی حەج تاوەکو بەزوورین کات مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان بکرێت.
وەزارەتی ئەوقاف باسی لەوەشکردووە دەوامی ئەوبانکانەی، کە پارەی حاجیان وەردەگرن بەهەمان شێوە تاوەکو کاتژمێر 4ی ئێوارەی هەموو ڕۆژێک مامەڵەی حاجیان ڕایی دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن