ژمارەی کورسییەکانی پێکهاتەکانی کەرکوک لە ماوەی بیست ساڵدا (2005-2025)
12:18 - 15/11/2025
زەمەن _ کەرکوک
پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن رایگەیاند: مانگی هەنگوینی لیستەکانی کورد لە بازنەی هەڵبژاردنی کەرکوکدا، لە هەڵبژاردنی یەکەمین خولی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا بووە.
ئەمڕۆ شەممە، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سەبارەت بە کورسییەکانی کورد لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تا ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و کە تێیدا هاتووە، لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لیستەکانی پێکهاتەی کورد دووجار لە نیوەی کورسییەکانی ئەو پارێزگایەی بردۆتەوە، ئەوانیش لە هەڵبژاردنەکانی{ساڵی 2005- 5 کورسی لە کۆی 9 کورسی/ لیستی برایەتی} و {ساڵی 2014 - 8 کورسی لە کۆی 12 کورسی/ یەکیتی 6 کورسی و پارتی 2 کورسی}.
ئاماژە بەوەشدراوە، پێکهاتەی کورد لە سێ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا (2010 و 2018 و 2021) نیوەی کورسییەکانی پاریزگای کەرکوکی بەدەستهێناوە، کە شەش کورسییە لە کۆی دوانزە کورسی.
هاوکات، باسی لە هەڵبژاردنی ١١ی١١ی ئەمساڵ کردووە و دەڵێت: یەکەمجارە لیستەکانی پیکهاتەی کورد لە هەڵبژاردنی (2025)دا کەمتر لە نیوەی کورسییەکانی پاریزگای کەرکوکیان بەدەستهێناوە، کە پێنج کورسییە لە کۆی دوانزە کورسی (یەکیتی چوار کورسی و پارتی یەک کورسی).
باسی لەوەشکردووە، لە هەڵبژاردنی (2025)دا بۆ یەکەمیىجارە لیستەکانی پیکهاتەی عەرەب هێندەی لیستەکانی پێکهاتەی کورد کورسی پارێزگای کەرکوک بەدەستبهێنن، ئەمەش ئاماژەیەکە جێگەی سەرنجە و نابێت وەک دۆخێکی ئاسایی سەیری بکرێت، بە تایبەتی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک و پەرلەمانی عێراق.
هەروەها، پێکهاتەی تورکمان لەو پاریزگایەدا بە گشتی پاریزگاری لە دوو کورسی خۆی کردووە.