بافڵ تاڵەبانی کاندیدی یەکێتی-یە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق
06:24 - 16/11/2025
زەمەن - هەواڵ
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا عه‌لی غانمی
ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی سادقون رایگه‌یاند؛
بزوتنەوەكه‌یان گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌و ئه‌و ده‌نگانه‌ش
كه به‌ده‌ستی هێناون ده‌نگی راسته‌قینه‌ن.
وتیشی ته‌نیا لێكتێگه‌یشتن ماوه بۆ ئه‌وه‌ی
كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنرێت.
غانمی ئاماژەى بەوەشکردوە، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
له‌ده‌ست سوننه‌كان و پۆستی سه‌رۆك كۆماریش له‌ده‌ست كورددا ده‌مێنێته‌وه‌و
ئاشكراشیكرد كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌نیازه بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی
سه‌رۆككۆمار كاندید بكات.
سەرپرسەکەی سادقون جه‌ختیشیكرده‌وه، كه هیچ لایه‌نێك به‌بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناتوانێت خۆی توشی سه‌ركێشیی سیاسی بكاته‌وه.