مانگی ١٢ بە پێنج هەزار دەتوانن ناوی منداڵەکانتان تۆمار بکەن
01:43 - 17/11/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند؛ لە مانگی ١٢ەوە ئ، تۆمارکردنی ناوی منداڵ دەکرێتەوە و ئەو هاوڵاتییانەی لە ماوەی رابردوودا نەیانتوانیوە پسوڵەی خۆراکەکانیان نوێبکەنەوە، ١٠ رۆژ دەرفەتیان دراوەتێ.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧یتشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سیامەند قاد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو هاوڵاتییانەی لە ماوەی رابردوودا نەیانتوانیوە پسوڵەی خۆراکەکانیان نوێبکەنەوە، ١٠ رۆژ دەرفەتیان دراوەتێ و لە ١٠ی ١١ـوە تاوەکو ٢٠ی ١١، دەتوانن بێ بەرامبەر نوێی بکەنەوە.
وتیشی، دواتر دەبێتە پارە و بۆ هەر هاوڵاتییەک بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی ١٢ی ئەمساڵەوە، تۆمارکردنی ناوی منداڵ دەکرێتەوە و ئێستا ناتوانرێت ئەو کارە بکرێت، ئەوکات هاوڵاتییان دەتوانن لە ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتەوە ئەم کارە بکەن و بڕی پێنج هەزار دیناری تێدەچێت.