بافڵ تاڵەبانی: ئەو بەڵێنانەی بەخەڵكەكەمان داون جێبەجێیان دەكەین
02:45 - 20/11/2025
زەمەن _ هەواڵ
بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند: بە گەشبینی و پەرۆشییەوە کار دەکەین بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە سەرچاوەکەی بنەمای دەستوور و پێکەوەیی و خزمەتکردنی خەڵک بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەگەڵ محەممەد حەسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەدا، خەڵکە خۆشەویستەکەمان شایستەی خزمەتی زیاترن و ئەو بەڵێنانەی پێمانداون جێبەجێیان دەکەین.