سۆمۆ: رێككەوتنە نەوتیەكەی نێوان هەرێم و بەغدا نوێ دەكرێتەوە
07:58 - 19/11/2025
زەمەن پرێس:
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی(سۆمۆ) رایدەگەیەنێت، رێکەوتنی نەوتی نێوان هەولێرو بەغداد کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت، بەڵام دواتر نوێ دەکرێتەوە.
حەمدی شنگالی، جێگری
بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی(سۆمۆ) دەڵێت: هەناردەکردنی نەوت
لە هەرێمی کوردستانەوە بە شێوەیەکی ئاسایی بەرەوپێش دەچێت و بڕی هەناردەکراو
نزیکەی 250 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا و هیچ کێشەیەک لە پرۆسەکەدا نییە.
شنگالی لە پەراوێزی
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: هەژمارێكی بانکی
کراوەتەوە بۆ دانانی داهاتی نەوتی هەرێم، حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی و
کۆمپانیاکان بە تەواوی ئاگادارن لە کارەکانی فرۆشتن و داهات.
ئاماژەی بەوەشکرد:
رێکەوتنی نەوتی نێوان هەولێرو بەغداد کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت، بەڵام دواتر نوێ
دەکرێتەوە، ساڵی داهاتووش هەناردەکردن بەردەوام دەبێت.