سبەى لە عێراق دەوامى خوێندنگەکان ڕادەگیرێت
08:54 - 04/11/2025
زەمەن پرێس:
سبەى چوارشەممە دەوامى فەرمیى خوێندنگەکان لە پارێزگاکانى عێراق
ڕادەگیرێت و ڕادەستى کۆمیسیۆن و هێزە ئەمنییەکان دەکرێن.
بەگوێرەى نووسراوێکى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى پەروەردەى نەینەوا، کە بۆ
بەڕێوەبەرانى ئەو خوێندنگانە نێردراوە وەک بنکەى دەنگدان بەکاردەهێنرێن، لە
بەیانیى چوارشەممە دەوامى خوێندن ڕادەگیرێت بۆ ئەوەى خوێندنگەکان ڕادەستى هێزە
ئەمنییەکان بکرێن.
لە نووسراوەکەدا داواکراوە جگە لە ژوورى بەڕێوەبەر و ئەو ژوورەى
تۆمارەکانى خوێندنگەى تێدایە، دەرگاى سەرجەم پۆلەکان بۆ کۆمسیۆن بکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەى هەرێمى کوردستان
ڕایگەیاند، ئەو ناوەندانەى کە دەبنە بنکەى هەڵبژاردن لە ڕۆژى پێنجشەممە 6ـى تشرینى
دووەمى 2025 دەدرێنە کۆمیسیۆن.
گوتیشى "لە 6ـى تشرینى دووەم تاوەکو 11ـى تشرینى دووەمى 2025
دەوامى گشت ناوەندەکانى خوێندنى حکومى و نا حکومى و ناوەندەکانى خوێندنى ناحکومى
ڕادەگیرێت.