25 کوردستان

بارزانی: مووچه‌ به‌ چاوساغی خه‌ڵێكی ناوخۆیی به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ناوببه‌ن

08:54 - 30/10/2025

زەمەن پرێس:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند، مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك كارتێك له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌ چاوساغی خه‌ڵێكی ناوخۆیی به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوببه‌ن، ئه‌مه‌ش لە ئەنفال و کیمیاباران کەمتر نییە.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، لەگەڵ ئافره‌تان و دایكانی شه‌هیدی پارتی له‌ پارێزگای دهۆك كۆبوه‌وه‌.
سه‌رۆكی پارتی وتی، جگە لە خودا ئێمە بۆ کەس خۆناچەمێنین، تەنیا بۆ دایكی شەهیدانی خانەوادەی شەهیدان دە جار خۆمان دەچەمێنین.
بارزانی وتیشی: ئەمڕۆ ئێمە لە سەدەی بیست و یەکین، ڕەنگە هێشتا وەك پێویست مافی ئافرەتان دەستبەر نەکرابێت بەڵام ئافرەت خۆشی خەباتی بێوچان بکات و دڵنیابن بە هەمو شێوەیەك لە پشت ئێوە دەبم."
مه‌سعود بارزانی ئاماژەی بە "مەترسی پیلانەکانی ئێستا بۆ سەر هەرێمی کوردستان" کردو ڕایگەیاند"پیلانی ئێستاو دوژمنایەتی ئێستا لەگەڵ میللەتی ئێمە زۆر مەترسیدارتر و گەورەترە لە هی ڕابردو، ئێستا بەشێوەیەكی بەرنامە بۆدارێژراو دەیانەوێت خەڵكی ئێمە و گەنجی ئێمە توشی ماددەی هۆشبەر بێت، ئەمە گەورەترین مەترسییە، دەیانەوێت خەڵكی ئێمە توشی بێ ئومێدی بکەن و هیچ سۆز و ئینتما بۆ نیشتمان نەمێنێت." وتیشی"ئەرکی گەورە لەسەر شانی ئێوەیە هەر ئافرەتێك منداڵەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا تێبگەیەنێت کە چ پیلانێكی مترسیدار لەسەر ئێمە هەیە، ئەگەر گەنجی ئێمە باوەڕی بە خۆی نەما ئێمە هیچ دۆزێكمان نامێنێت."
هاوکات سەرۆکی پارتی ئاماژەی بە "بڕینی موچەی خەڵكی کوردستان" کرد و ڕایگەیاند"موچەی خەڵکی کوردستان قەزیەیەکی سیاسییە و وەك کارتێك بەکاریان هێنا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەناوببەن، ئەمەش بە چاوساغی خەڵكێكی ناوخۆیی بو کە ڕێگایان بۆ بەغدا خۆش کرد و ئەمەش لە ئەنفال و کیمیاباران کەمتر نییە."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن