نزیکەی 4.5 ملیۆن هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لە پڕۆژەی ڕووناکی
08:28 - 30/10/2025
زەمەن
پرێس:
حکومەتى
هەرێمی کوکردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان - وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی
کوردستان ئەمڕۆ خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ نزیکەی 4.5
ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی لە 70%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە
چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، لەچوارچێوەی ئەم هەنگاوەش سەنتەری هەردوو شاری سۆران و زاخۆ کارەبای
24 کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی و ئامادەکارییەکان
دەستییان پێکردووە بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام لە ئیدارەی ڕاپەڕین.
جێگای
باسە مانگی ڕابردوو هەڵەبجە بووە یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێڕاق و هەرێمی
کوردستان کە کارەبای 24 کاتژمێری هەبێت لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی
خشتەی
یەک: دوایین ئاماری هاوڵاتی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی ڕووناکی
کوردستان:
ژمارەی
هاوڵاتی: 4,292,000
ژمارەی
هاوبەش: 1,131,000
هەولێر:
ژمارەی
هاوڵاتی: 1,935,000
ژمارەی
هاوبەش: 504,000
سلێمانی:
ژمارەی
هاوڵاتی: 1,345,000
ژمارەی
هاوبەش: 351,000
دهۆک:
ژمارەی
هاوڵاتی: 495,000
ژمارەی
هاوبەش: 38,000
هەڵەبجە:
ژمارەی
هاوڵاتی: 135,000
ژمارەی
هاوبەش: 38,000
سۆران:
ژمارەی
هاوڵاتی: 144,000
ژمارەی
هاوبەش: 39,000
زاخۆ:
ژمارەی
هاوڵاتی: 238,000
ژمارەی
هاوبەش: 65,000
هەروەها،
نزیکەی 3,700 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە کە دەکاتە زیاتر لە
50٪ی کۆی گشتی مۆلیدەکانی کوردستان، و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7,000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە.
خشتەی
دوو: کۆی گشتی ژمارەی ئەو مۆلیدانەی کوژێنراونەتەوە لە پڕۆژەی ڕووناکی
کوردستان:
ژمارەی
مۆلیدەی کوژێنراوە: 3,689
کەمکردنەوەی
دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 690,000
هەولێر:
ژمارەی
مۆلیدەی کوژێنراوە: 2,197
کەمکردنەوەی
دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 410,000
سلێمانی:
ژمارەی
مۆلیدەی کوژێنراوە: 604
کەمکردنەوەی
دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 112,000
دهۆک:
ژمارەی
مۆلیدەی کوژێنراوە: 379
کەمکردنەوەی
دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 70,000
هەڵەبجە:
ژمارەی
مۆلیدەی کوژێنراوە: 65
کەمکردنەوەی
دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 15,000
سۆران:
ژمارەی
مۆلیدەی کوژێنراوە: 127
کەمکردنەوەی
دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 23,000
زاخۆ:
ژمارەی
مۆلیدەی کوژێنراوە: 317
کەمکردنەوەی
دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 60,000
حکومەتی
هەرێمی کوردستان پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە هاوڵاتییان کەمترین پارەی کارەبایان
دابوو لە پسوولەکانی مانگی هەشت. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخە نوێیەکان کەوا بۆ
پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی
بەرپرسیارانەی کارەباوە دانراون. لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاوڵاتییان پارەیەکی
کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی
و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان.
مانگی
تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی
ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە
بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی
هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.
................