25 کوردستان

محمد قوربانی ئازاد بکەن

12:51 - 30/10/2025

زەمەن _ هەواڵ

30ی تشرینی یەكەمی 2025، تۆڕی هاوپەیمانی19، رایدەگەێنێت، محمەمەد قوربانی چالاكوانی دیاری شاری چەمچەماڵ، ماوەی دوو هەفتەیە دەستگیركراوەو تائیستایش هێزە ئەمنییەكانیش هیچ رونكردنەوەیەكیان بۆ رای گشتی نەداوە، پێویستە دەستبەجێ بە كەفالەت ئازادبكرێت.

رەئوف قوربانی باوكی دەستگیركراوەكە بە تۆڕی 19ی ووت: كوڕەكەی خۆی چووە بۆ ئاسایش پاشان ئاگاداركراین كە دەستبەسەركراوە بەپێی یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی. جەختیكردەوە "پێییان ووتوم چوارشەمە ئازاد دەكرێ، ئیتر نازانم بۆ ئەمڕۆ ئازادی ناكەن و دەڵێن چوارشەمە".

باسی لەوەشكرد كە وەك بنەماڵەكەیان نەیان ویستووە هیچ رونكردنەوەیەك لەسەر دەستگیركردنی كورەكەیان بڵاوبكەنەوە، تاكو كەیسەكەی ئاڵۆزتر نەبێت و ئازادبكرێت، بەڵام دوو هەفتەیە تاكو ئێستا ئازاد نەكراوە.

تۆڕی هاوپەیمانی19، داوادەكات محمەمەد قوربانی كەماوەی دوو هەفتەیە دەستگیركراوەو بەكەفالەت ئازادبكرێت، چونكە ئەو مادەییەی كەپێی دەستبەسەركراوە دەكرێت بەكەفالەتى كەسی تۆمەتبار ئازادبكرێت.

محمەمەد قوربانی، چالاكوانێكی دیاری شاری چەمچەماڵە، بەردەوام لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان پۆستی رەخنەگرانە دەربارەی خراپی خزمەتگوزاری و بارودۆخی گشتی چەمچەماڵ بڵاودەكاتەوە، پێشتریش چەند جارێك پەیوەندی بە تۆری 19 وە كردووە، رایگەیاندووە هەرچەندە خۆی ئەندامی یەکێتییە بەڵام بەهۆی بیروڕاکا فشاری لەسەر بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن