22 کوردستان

مەحمود محەمەد: ئەگەر لەگەڵ یەكێتی نەگەینە ئەنجام بۆ پێكهێنانی حكومەت بژاردەی ترمان هەیە

08:50 - 30/10/2025

زەمەن پرێس:
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت:ئەگەر پارتی لەگەڵ یەكێتی نەگاتە ئەنجام بۆ پێكهێنانی حكومەت، بژاردەی دیكەی هەیە.
مەحمود محەمەد، بە كەناڵی رووداوی وت: یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ نەهاتنە پێشەوە، ئەمە هۆكاری پێكنەهێنانی حكومەت بوو.
ئاماژەى بەوەشکرد، بە دڵنیایی قۆناغی دوای هەڵبژاردن جیاواز دەبێت لەو گفتوگۆیانەی كە پێش هەڵبژاردن كراوە بۆ پێكهێنانی حكومەت و دوای هەڵبژاردن بژاردەكانمان زیاتر دەبن.
وتەبێژی پارتى جەختیشكرد لەوەی ناكرێت ئەم وڵاتە بێ‌ حكومەت و پەرلەمان بێت، ئەم پرسە تا درێژە بكێشێت ئەوانەی ناحەزی فیدراڵیەتن و ئەوانەی ناحەزی هەرێمی كوردستانن و ئەوانەی هەوڵی بچوككردنەوەی قەوارەی هەرێمیان داوە، هەوڵ دەدەن دەستبخەن ئەم پرسانەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن