41 کوردستان

بەپەلە.. کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

01:07 - 30/10/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: هەر کەسێک هەر پرسیارێکی هەیە دەربارەی پسوولەی کارەبا یان وەرگرتنی هەر روونکردنەوەیەك، سبەی و دوو سبەی سەردانیان بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری بەڕێوبەرایەتییەکەیان دەکانەوە، هەر کەسێک هەر پرسیارێکی هەیە دەربارەی پسوولەی کارەبا یان وەرگرتنی هەر روونکردنەوەیەك لەسەر پسولەی کارەباکە و چارەسەركردنی هەر كێشەیەك، دەتوانن سبەینێ هەینی و دووسبەی شەممە بەرواری 31/10/2025 و 1/11/2025 سەردانی بەشی کاروباری وزە بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات، لە گەڕەکی قالاوا.

هەروەها هەر کەسێکیش بیەوێت پارەی کارەبا بدات دەتوانن لە هەمان شوێن پارەکە بدەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن