سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: كەس و لایەنەكان كێشەن نەك دەستورو فیدراڵیەت
09:20 - 29/10/2025
زەمەن پرێس:
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی
ئیسلامی رایگه‌یاند، نوێنه‌رانی ئێمه نه‌كه‌وتونه‌ته داوی ئافره‌ت و پاره و كاری
موخابه‌راتی و نه‌توانراوه بكڕدرێن. ده‌شڵێت، كەس و لایەنەكان كێشەن، نەك دەستورو
فیدراڵیەت.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین،
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی رایگه‌یاند، "نوێنەرانی ئێمە لە حكومەت یا
لەپەرلەمان یا لە هەر جێگەیەكی دیكە بوبن، نەكەوتونەتە داوی ئافرەت و پارەو كاری
موخەبەراتی و نەتوانراوە بكڕدرێن و بخەڵەتێنرێن، سەرجەم هەوڵ و ماندوبونەكانیان بۆ
بەدەستهێنانی مافی میللەتەكەیان بەكارهێناوە."
وتیشی"لە
ئێستاشدا كاندیدانی ئێمه، دەتوانن ئەو ئەركەی پێیان بسپێرێت وەك خۆی جێبەجێی بكەن
و داكۆكیكاری مافەكانی سەرجەم هاوڵاتیان بن بەتایبەت موچەخۆران، عەیبەیەكی گەورەیە
دوای سێ مانگ مووچە بدرێت موچەخۆری داماو بیكاتە جەژن."
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌مینداری
گشتی یه‌كگرتو له كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا له‌گه‌ڵ ڕێكخستنەكانی حزبه‌كه‌یدا له
پێنجوێن وتی"كێشەو كەمتەرخەمییەكان پەیوەندییان بە دەستورو فیدراڵییەتەوە نییە،
بەڵكو خەتای كەس و لایەنەكانە، جا چ لە عێراق بێت یا لە هەرێم، ئەوانەی دەچنە
بەغدا ئەهل نەبن، بەدەم چەوركردن توش دەبن نمونەشمان هەیە، لەبری چارەسەری كێشەو
گرفتەكانی هاوڵاتیان كار بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییە تایبەتی و حزبیەكانیان
دەكەن، بۆیە پێویستە خەڵكی شارەزاو دڵسۆز بچێتە بەغدا، چونكە لەئەگەری گۆڕانكاری
لە دەستوردا ئەوا كێشەی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد زیاتر دەبێت."