شاندی دەم پارتى و ئەردۆغان کۆبوونەوە
08:23 - 30/10/2025
زەمەن پرێس:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،
كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی ئیمراڵیی ده‌م پارتی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری
توركیا ده‌ستیپێكرد.
وه‌فدی ئیمراڵی له په‌روین بوڵدان و مه‌دحه‌ت سانجار
پێكهاتون و هه‌ریه‌كه له ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میت و ئەفکان ئالا، جێگری
سەرۆکی ئاکەپە بەشدارن.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌كه پەروین بوڵدان، كۆبونه‌وه‌كه‌ی به
"گرنگ" ناوبرد‌و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی
قۆناغەکانی ئێستای پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری و ئەو ئاستەنگییانەی کە ڕوبەڕوی دەبنەوەو هه‌روه‌ها
هەنگاوە پێویستەکان کە دەبێت بنرێن و كۆبونه‌وه‌كه‌ش نزیکەی کاتژمێرێک دەخایەنێت