چوار مانگە كرێكارانی ژینگە پارێز لە نەخۆشخانەكانی كۆیە مووچەیان وەرنەگرتووە
08:07 - 29/10/2025
زەمەن پرێس:
ئەمرۆ بەشێك لە
كرێكارەكانی ژینگەپارێزی نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندرووستییەكانی شاری كۆیە
لەبەردەم دادگای بەرای شارەکە گردبوونەوە و تێیدا داوایان كرد، حكومەتی هەرێم و
كۆمپانیاكە مووچەكانیان پێ بدەن، كە ماوەی چوار مانگە وەریان نەگرتووە.
ئاماژەیان بەوە
کردوە، ماوەی چوار مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەكانمان
دیار نییە، دەشڵێن: بارودۆخی دارایمان زۆر خراپە و بەشێكی زۆرمان بژێوی ژیانمان
لەسە ئەو مووچەیەیە كە برەكەی ٣٥٠ هەزار دینارە.
ئەو کرێکارانە باس
لەوە دەکەن، بەپێی گرێبەستەكەیان پێویستە كۆمپانیای لاست لیڤ مانگانە ٤٠٠ هەزار
دینار بدات بە كرێكارەكان، بەڵام ٥٠ هەزارمان لێ دەبڕێت.
ئەمڕۆش سكاڵای یاساییان
لە دژی كۆمپانیاكە تۆمار كردتا چیتر مووچەكانیان دوا نەكەوێت و ئەو پارەی لێمان
دەبڕێت بۆمان بگەڕێننەوە.