66 کوردستان

ئەم قاچاخچییە کوردە بە پێنج ساڵ و نیو زیندانی سزادرا

01:42 - 29/10/2025

زەمەن:-

 

 ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا ڕایگەیاندوە: كەیەكێك لەگەورە قاچاخچیەیەكانی نێو تۆڕێكی قاچاخچیەتی كوردەكانی دەستگیركردوە، كەبرای قاچاغچی زیندانی كراو، ئامانج زادەیە.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کاوە ڕەش، کە کوردێکی جالاکوانە لە وڵاتی بەڕیتانیا ئاشکرایکرد، ڕۆژی دووشەمە  ٢٧/١٠/٢٠٢٥ دادگای شاری پریستۆن لەبەریتانیا سزای پێنج ساڵ و نیو زیندانی بەسەرکوردێکی قاچاخچی بە ناوی (ئ، ئ) تەمەن ٢٦ ساڵ سەپاندووە، بەهۆی ئەوەی دەستی هەبووە لەنێوتۆڕیێكی گەورەی نێودەڵەتی قاچاغچیەتی كردن بەكۆچبەرانەوە  كەخەڵکی لەووڵاتەنەوە گەیاندۆتە بەریتانیا.

ئەم کەسە برای قاچاغچی زیندانی كراو، ئامانج زادەیە، كەساڵی ڕابردوو بە١٧ساڵ زیندانی سزادراوە، بەهۆی ئەوەی بەشێک بووە لەتۆڕی قاچاخچێتی كردنی نێودەوڵەتی بەكۆچبەری نایاساییەوە 

ناو براو لەگەڵ ئامانج حەسەن زادەی برای، کاریان کردووەو ، سەرۆکایەتی تۆڕێکی تاوانکاری قاچاخچییەکانی کردووە کە خەڵکیان لە تورکیاوە  بۆ ئەوروپا و دواتر بەرەو بەریتانیا گواستۆتەوە.

ئەو باندە نێودەوڵەتییە، تۆڕەكانی سۆشیال میدیایان بەکارهێناوە بۆ ڕیکلامکردن بۆ خزمەتگوزارییەکانیان، تائەو کۆچبەرانە ڕاو بكەن،  کەدەخوازن بەڕێگایای نایاساییەوە  کۆچ بكەن.

بەپێی ئەو بەڵگانەی کەلەلایەن لێکۆڵەرانی NCA دۆزراونەتەوە دەریانخستووە کە(ئ.ئ) ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لەناو ئەو گروپی تاوانکارییەی ئامانج حەسەن زادە، دەستی هەبوە لەدروستكردنی پەیوەندیەكاندا  لەگەڵ کۆچبەران و دابین كردنی بلیتی گەشت،  بۆ كۆچبەرەكان تا گەشتەکانیان بۆ ڕێك بخەن بەنایاسایی.

بەپێی ئەو گفتوگۆیانەی کەلەلایەن ئەفسەرانی NCA تۆمارکراون و چاودێری كراوە،  دەریدەخەن ئەو جووتە برایە، لەگەڵ ژمارەیەک قاچاغچی دیکە لەئەوروپا و هەرێمی کوردستان، بەرکەوتنیان هەبووەو تۆڕەكانیان بەیەكەوە گرێداوە.

(ئە، ئە) لەمانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٤ دەستگیرکرا، دوای دەست كەوتنی چەندین بەڵگەی كاری قاچاغچییەتی كردنی  ئەو باندە.

وەدوای دەستگیرکردنی، لێکۆڵەران چەند گفتوگۆیەکی دەنگییان دۆزیوەتەوە، کەلەڕێگای تەلەفۆنەکەیدا لەگەڵ چەند كۆچبەرێكی نایاسایی مامەڵە دەكەن،  كەدەیانەوێ گەشتی نایاسایی بكەن.

لەدوای لێكۆڵینەوەكانی ئەفسەران، کۆتاییدا ئەو كوردە قاچاغچیە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە ئاسانکاری بۆ کۆچی نایاسایی کردووە بۆ  وڵاتانی یەكیەتی ئەوروپاو  بەریتانیا.

لەدوا دانیشتنی دادگای تاجی پرێستۆن، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم، سزای پێنج ساڵ و حەوت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

مارتن کلارک، بەرپرس لەلقی NCA دەڵێ; ئەو قاچاغچییە  ڕۆڵێکی گرنگی لەنێو تۆڕی تاوانکاری زادەێ برایدا  بینیوە كەهاوکار بووە،  لەگواستنەوەی خەڵک بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا و دواتر بۆ بەریتانیا بەبەلەمی بچووک.

ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەو بەڵگانەی کە لەلایەن NCA کۆکراونەتەوە دەریدەخەن،  (ئە،ئە)وەک دەستی ڕاستی ئامانج زەدەی كەپێشیر سزادراو بە١٧ساڵ، مامەڵەی گواستنەوەی نایاسایی لەسنوورەکانەوە ڕێکخستووە، وەپەیوەندی لەگەڵ کۆچبەران و قاچاخچییەکانی دیکەدا هەبووە.

“ئەم پیاوانە گرنگییان بەو مەترسیانە نەدەدا کە ئەوانەی دەجووڵان ڕووبەڕوویان بووەوە، تەنها وەک کاڵایەک دەیانبینی کە قازانجیان لێبکرێت و نێچیری بێهیواییەکەیان دەگرت.


"لەم حاڵەتەشدا توانیومانە لێکۆڵینەوەکانمان بەرەو سەرەوە ببەین، لەگەڵ هاوبەشەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق کاردەکەین بۆ بەئامانجگرتنی ئەندامانی دیکەی تۆڕەکە."

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ ئامانج حەسەن زدا بۆ ماوەی ١٧ ساڵ زیندانی کرا، دوای ئەوەی لێکۆڵەرەوەكان دەرینخستوە كەناو براو  چەندین گەشتی نایاسایی لەفەرەنساوە بۆ بەریتانیا ئەنجامداوە  كەزۆرترین وەجبەی کۆچبەرانی کوردیان تێدابووەو بەناو ڕۆژهەڵاتی ئەوروپادا گواستراونەتەوە لەنێویاندا، بۆ ناو ئەڵمانیا و بەلجیکا و پاشان فەرەنساو دواتریش بەریتانیا.

لەگرتەیەکی ڤیدیۆیی، کەلەیوتیوب لەلایەن NCA دۆزراوەتەوەودەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستانی عێڕاق كەساڵی ٢٠٢١ لە عێراق تۆمارکراوە، زادە لە ئاهەنگێکدا لەگەڵ میوزیکژەنەکان گۆرانییەک بەزمانی کوردی دەڵێنەوە و پێی دەڵێن  ( باشترین قاچاخچی) وە بەندبێژێك دەڵێ; دەبێ هەموو قاچاخچییەکانی دیکە دەرس لەو ئەو وەربگرن و  فێری قاچاغچییەتی بن.  ئەوو کاتێکدایە  پارەی کاش بەسەر بەندبێژەكاندا هەڵ دەدات و دەمانچەیەک بەهەوادا  دەتەقێنێ ئاهەنگێکكدا.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن