49 کوردستان

سبەی ١٠٠ هەزار و بەرمیلی نەوت و کارتەکانتان ئامادە بکەن

02:18 - 29/10/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 سبەینێ لە سنوری شارباژێڕ دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت و هەر خێزانێک کارتی نەوتی نەبێت بێبەشدەبێت لە وەرگرتنی نەوت.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، كامه‌ران سه‌عید، بریكارى دابه‌شكردنى خۆراک، هاوڵآتییانی ئاگەدارکردەوەتەوە لە دابەشکردنی نەوت  لە سنوری شارباژێڕ و ڕایگەیاندووە: سەرجەم دانیشتوانی ناوەند و گوندەکان و سەرجەم ناحییەکانی سنوری قائیمقامییەتی قەزاکە کە سبەینێ پێنجشەممە نەوت دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی نەوتەکە بۆ هەر خێزانێک 200 لیترە بەرامبەر بە 104 هەزار دیناری عێراقیی، مەرجە هەر  خێزانێکیش کارتی نەوتی هەبێت، ئەوانەشی کەرتەکەیان بەسەرچوە نەوتیان پێنادرێت و بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی.

دابەشکردنی نەوت بە نرخی زیاتر لە 100 هەزار دینار لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، کە لە شارەکانی عێراق نەوت بە کەمتر لە 40 هەزار دینار دابەشدەکرێت...

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن