بارزانی:هەوڵەکان بەردەوامن بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم
07:55 - 29/10/2025
زەمەن-هەواڵ
سەرۆکی پارتی دیموکراتى کوردستان دەڵێت: هەولەکانی پارتى و یەکێتى بۆ
پێکهێنانی حکومەت بەردەوامن و هیوای خواست لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن هەرچی
زووە حکومەت پێک‌بێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە له شاری دهۆك، مه‌سعود بارزانی لەمیانەى بانگەشەی حزبەکەی وتی: پارتی
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خه‌ڵك و هاووڵاتی هه‌بووه
و پارتی هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه تا دوا هه‌ڵبژاردن هه‌ر یه‌كه‌م بووه، پارتی
هه‌میشه خۆی به به‌رپرسیار زانیوه و هیچ كاتێك له به‌رپرسیاریه‌تی ڕاینه‌كردووه
و به‌رپرسیاریه‌تیشی نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆی كه‌س، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیاریه‌تیی
خه‌ڵكی دیكه‌شی هه‌ڵگرتووه.
بارزانی هیواشی خواست
كه دوای هه‌ڵبژاردن، دۆخه‌كه باش ببیت و بگۆڕدرێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن،
هاوکات سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگرییان به‌رامبه‌ر هه‌موو پیلانه‌كان و
نه‌ناردنی موچه و سه‌لماندییان كه بۆ هیچ شتێك سه‌ردانانه‌وینن .
لە بەشێكی تری قسەکانیدا
بارزانی باسی له ده‌ستووری عێراق كرد و رایگه‌یاند: ئه‌و ده‌ستووره وه‌ك خۆی
جێبه‌جێبكرێت زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
له‌باره‌ی پێكهێنانی
حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، بارزانی باسی له به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له
نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد به پێی
ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و هیواشی خواست هه‌رچی زووتره حكوومه‌تی نوێ پێكبهێندرێت.