کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی سودانی دەستیپێکرد
01:50 - 16/09/2025
زەمەن - هەواڵ
بۆ تاوتوێکردنی پرسەی مووچەی مانگی (٧و٨و٩)کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی سودانی دەستیپێکرد.
هەر ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی دەوڵەت دەربارەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەڵام یەکلایکردنەوەی ڕاوێژەی یاساییەکەی بۆ سبەینێ جوارشەممە، دواخست.
بڕیارە ئەنجومەنەکە بۆچوونی خۆی دەربارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەوانە بکات کە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
بۆچوونەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت پابەندکار نییە بۆ حکومەتی عێراق، بەڵام هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند داوا لە ئەنجومەنی دەوڵەت دەکات، بۆچوونی خۆی دەربارەی ناکۆکییەکەی هەولێر و بەغدا لەسەر ئەو پرسە پێشکەش بکات.