عەبادی پشتیوانى خۆی بۆ مانەوەی سودانی لە پۆستى سەرۆک وەزیران راگەیاند
08:44 - 13/09/2025
زەمەن پرێس:
سەرۆكی هاوپەیمانیەتی نەصر رایگەیاند، نزیكن لە محەمەد شیاع سودانی و
پشتیوانی دەكەن بۆ وەرگرتنەوەی خولی دووەمی پۆستی سەرۆك وەزیران.
حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیەتی نەصر بۆ (شەفەق نیوز)رایگەیاند"هاوپەیمانی
(النصر) بایكۆتی هەڵبژاردنی نەكردووە، بەڵكو بەناوی ئیئتیلافەكەوە بەشداری
هەڵبژاردنی پەرلەمان ناكات و، كەسانێك لە ئیئتیلافەكەمان لەچوارچێوەی (هاوپەیمانی
هێزەكانی دەوڵەت) بەشداردەبن و بە دەنگەكانمان پاڵپشتییان دەكەین".
ئاماژەى بەوەشکردوە، هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا
بەڕێوەدەچێت و ئێمە نزیكین لە ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و پشتیوانی
دەكەین بۆ وەرگرتنەوەی ویلایەتی دووەمی پۆستی سەرۆك وەزیران.
عەبادی جەختیکردوەتەوە،، سودانی یەكەم سەرۆك وەزیرانە لەناوخۆی عێراقە
نەك لە دەرەوە، ئەو بەشێوەی پلەبەپلە گەیشتوەتە ئەم پۆستە، لە قائیمقامەوە بۆ
پارێزگارو دواتر بووە بە وەزیر، بەر لەوەش پەرلەمانتار بووە، تا گەیشتوە بە پۆستی
سەرۆك وەزیران".