41 عیراق

سودانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەبارەی بەقاچاخبردنی نەوت پێكدەهێنێت

08:24 - 06/09/2025

سودانی لیژنەیەكی باڵای بۆ لێكۆڵینەوە لە تێكەڵكردنی نەوتی عێراق لەگەڵ ئێران پێكهێنا و چاوپۆشی لەو دۆسییەیە ناكەن و دەبێ لیژنە باڵاكە دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكانی، راسپاردەكانی پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران بكات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانیدا بە دروستكردنی لیژنەیەكی باڵای لێكۆڵینەوە سەبارەت بە گومانەكانی بەقاچاخبردنی نەوتی عێراق.
لیژنەكە لە لایەنە باڵاو تایبەتمەندەكان پێكدێت و لێكۆڵینەوە لەو زانیارییانە دەكات كە باس لە بەقاچاخبردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق دەكەن، چ لەرێگەی تێكەڵكردنەوە بێت (مەبەستی لە تێكەڵكردنیەتی لەگەڵ نەوتی ئێران كە ئەمریكای توڕەكردووە) یاخود بەقاچاخبردنی چ لە بەندەرەكانی عێراقەوە بێت یاخود لەناو ئاوە هەرێمایەتییەكاندا.
دوای تەواوكردنی كارەكەی، لیژنەكە راسپاردەی خۆی پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران دەكات بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری پێویست.

سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاندووە، چاوپۆشی لەو دۆسییەیە ناكەن و دەبێ لیژنە باڵاكە دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكانی، راسپاردەكانی پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران بكات بەمبەەستی گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بەپێی یاسا و بەجۆرێك كە پاڵپشتی لە ئابووری نیشتمانیی و پاراستنی سامانی گشتی بكات. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن