لۆژیکی ستالینانە لەگەڵ ئامۆژگاری دڵسۆزانە!
9/14/2025 2:44:00 PM
محمد حەکیم
هەندێ جار گوێنەدان بە ئامۆژگاری و پێشنیاری دڵسۆزانە لەسەر بابەتێک کەس،سەرکردە ، وڵات ، خێڵ توشی گرفت و کێشەو بگرە لە ناوچوون ئەکات.
ئەڵێن ستالین لە جەنگی جیهانی دووەم دوو جار هەواڵگری وڵات ئاگاداری ئەکەن کە هیتلەر هێرش ئەکات ، ئەویش ئەڵێت ئەوە کەی لۆژیکە هیتلەر چەقیوە لە بەرەی ڕۆژئاوا بەرانبەر بریتانیاو فەڕەنسا چۆن دێت بەرەی ڕۆژهەڵاتیش لەگەڵ زلهێزێکدا ئەکاتەوە ، ئەڵێ جاری سێیەم شەوێک کاژمێر ٣ بە خەبەریان هێنا ووتیان گەورەم وا ئەڵمانیاو هاوپەیمانەکانی بە ٤.٥ ملیۆن سەرباز هێرشی هێنا (ئۆپراسیۆنی بەربروسا ).
ئێستاش دەسەڵاتدارانی کوردی باش وایە گوێ بگرن و خوێندنەوەی هەڵەو ناواقعی بۆ دەوروبەر نەکەن و باش بزانن کە هەڵەیە گوێ لەو هەموو دڵسۆزییە نەگرن و ئەم میللەتە لەم نەهامەتیە ڕزگار نەکەن و ڕوونە میللەت بێزار و ناڕەحەتە تکایە چیتان کردوە دۆخەکە چاکەنەوەو گرفتی مووچە چارەسەرکەن، با ساڵی نوێی خوێندن بە بایکۆت دەستپێنەکات ،زۆریش خەون لەسەر گۆڕانکاری لە بەغداو ناوچەکە هەڵمەچنن !
*ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری