23 کوردستان

سبەینێ لە بەغدا بڕیار داهات و نەوت دەدرێت

09:06 - 15/09/2025

زەمەن پرێس:
بریارە سبەینێ ئەنجومەنی دەوڵەت تاوتوێكردنی یاسایی پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم تەواو بكات و ئەنجامەكەی بەر لە كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاراستەی ئەنجومەنەكە بكات، تاكو لە كۆبوونەوەكەدا بخرێتە بەر باس و بڕیاری لەبارەوە بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر ئەنجومەنی دەوڵەت بەر لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كارەكانی تەواو نەكات، ئەوا پێشبیندەكرێت لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو كارەكانی تەواو بكات و راو بۆچوونی خۆی لەو بارەوە بخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.
هاوكات، كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە وەكالەت لە پەراوێزی دیدارێكیدا لەگەڵ لیوجیون كونسوڵی چین لە هەرێم رایگەیاند، بەمنزیكانە كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەر دەكرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن