سودانی داوای کۆبوونەوەى بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی دەکات
08:59 - 09/09/2025
زەمەن-هەواڵ
سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک سەرۆکی کۆمەڵەی عەرەبییە، داوای کۆبونەوەی
بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرۆک وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی
لەگەڵ میری قەتەر ئەنجامداوە و تیایدا، ئیدانەی پێشێلکارییەکانی سەر سەروەری
قەتەری کردووە لەلایەن ئیسرائیلەوە.
سودانی ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو کارەی
ئیسرائیل هەوڵی فراوانخوازیی ململانێکانە لە ناوچەکە، هەڕەشەیە بۆسەر سەقامگیریی
هەرێمیی و نێودەوڵەتیی.
سودانی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی
عەرەبی و ئیسلامیی کردووە و داوای داوای کۆبونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب
دەکات.