بەپەلە.. ئەنجومەنی دەوڵەت: ڕۆژی سێشەممە بڕیار لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەدەین
03:05 - 14/09/2025
زەمەن _ عێراق
ئەنجوومەنی دەوڵەت وەڵامدانەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی لەبارەی داهاتی نانەوتی، بۆ ڕۆژی سێشەممە دواخست.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی دەوڵەت داوای کردووە لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە دوو ڕاوێژکاری وەزارەتی دارایی و دادی هەرێمی کوردستان ئامادەبن، تاوەکوو بتوانن پێکەوە وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بدەنەوە"