نرخی زێڕ بەبەرزی جێگیر بووە
12:25 - 15/09/2025
زەمەن _ ئابووری
دوای تۆمارکردنی نرخە پێوانەییەکان، زێڕ لە ئاستێکی بەرزدا بە جێگیری ماوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٣٦٤٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوای ئەو نرخە پێوانەییانەی کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە تۆماری کردوون و پێشبینیش دەکرێت هەڵکشانی نرخی زێڕ بەردەوام بێت.
نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٢٦ هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٣٠ هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٣٣ هەزار دینار