1967 کوردستان

لەشەوی رابردوەوە بەچڕڕی هەڵمەتی دەستگیركردن دەستیپێكردووە

11:23 - 06/09/2025

زەمەن -كەركوك

لەشەوی رابردووەوە پۆلیس هەڵمەتێكی بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانە دەستپێكرد كە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆدەرچووەو خۆیان رادەستی پۆلیس نەكردووە.

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند ، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا توانیویانە 18 داواکراو بەتۆمەتی جیاواز دەستگیربکەن.

رونیشیكردۆتەوە  لەچوارچێوەی هەڵمەتێکی فراواندا بۆ چەسپاندنی زیاتری ئاسایش و ئۆقرەیی، 18 کەس دەستگیرکراون کە داواکرون بەپێی فەرمانی دادەوەر و بەتۆمەتی جۆراوجۆر.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن