230 کوردستان

تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

12:43 - 14/09/2025

زەمەن _ هەڵەبجە

 

پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند: سەرلەباینی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (وهبی طاهر میكە) تەمەن ٤۳ ساڵ پیشە کاسب دانیشتوی قەزای خورماڵ گەیەنرایە پزیشکی دادی هەڵەبجە کە ئاسەواری فیشەک بەسەریەوە بووە.
 
ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەڵەبجە:

 سەرلەباینی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (وهبی طاهر میكە)تەمەن ٤۳ساڵ پیشە کاسب دانیشتوی قەزای خورماڵ گەیەنرایە پزیشکی دادی هەڵەبجە.

کە ئاسەواری فیشەک بەسەریەوە بوە ڕوداوەکە لەشوێنی کارەکەی کەدووکانێکی دروستکردنی خواردەمەنی بوە لەنێو قەزای خورماڵ ڕوویداوە.

لێکۆڵینەوە لەسەرڕوداوەکە دەستی پێکردوە
لەلایەن بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان بەڵگەکان هەڵگیراونەتەوەو دەمانجەیەک دەستی بەسەردا گیراوە بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە

کەسێک بەتۆمەتی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە
دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لەبنکەی پۆلیسی خورماڵ ڕێکخراوە
ڕائد ئاکام قطب الدین ئاغاوەیس

ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن