مریشك بەخێوکردن ناشرین و دواكەوتنە! بەڵام سەگ بەخێوکردن نیشانەی بەرزی سەقافەتە
9/16/2025 11:46:00 AM
محەمەد نوری
وا نزیك دەبینەوە لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان ،ژمارەیەكی بێ شومار سەگی بەرەڵا و برسی و دڕ، لەكۆڵان و شەقامەكاندا دەبینرێن. لەملاشەوە كۆمەڵێ كەس بۆ دەرخستنی خۆیان باس لەپاراستنی ئاژەڵی بێلانە و قسەی گەورە لەبارەی سەگە پەلاماردەرەكانی سەرشەقامەكان دەكەن.
هیچ لایەنێكی پەیوەندیداریش لەسەر ئەمە قسەی نییە.
(لەم رۆژانەدا سێ سەگ پەلاماری دوومنداڵیان دا، ئێمە و چەند كەسێك فریا نەكەوتینایە ،هەنجر هەنجریان دەكردن) لەولاشەوە قسە زلەكانی پاراستنی سەگ لایان وایە ئەمانە پەپولەن وئازاری كەس نادەن.
لەهیچ شوێنێكی دونیا دڕندەكان بەرەڵا نەكراون بۆ ئەوەی پەلاماری مرۆڤ بدەن، بەڵام كە مرۆڤ سنورێكیشیان بۆدانێ دنیایەك قسەكەر لەسەر دڕندەكان بێنە سەر خەت .
لەهەمووی قۆشمەتر ئەوەیە : بەخێوكردنی سەگ و راگرتنی لای هەندێ كەس بووەتە ئاستی بەرزی سەقافەت، بەڵام مانگا راگرتن و مریشك بەخێوكردن نیشانەی دواكەوتوویە..
فەرموون سەگپارێزەكانی وڵات ..رۆژانە مناڵ و ژن و خەڵکی تر لەپەلاماری سەگەكان بپارێزن..