٩ ڕۆژ دەبێتە پشوو
12:18 - 14/09/2025
زەمەن _ هەواڵ
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریداوە لەمانگی ١١ بەهۆی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ ده‌وامى فه‌رمى ڕاده‌گیرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاى كۆمسیۆنه‌كه‌ش له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه زانیاریى ئاشكراده‌كات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ى بڕیارى حكومه‌تى عێراق، ڕۆژى ١١ى ١١ى ئه‌مساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکان بەڕێوەده‌چێت، ئامادەکارییەکان دەستیانپێکردوەو ناوەندەکانی خوێندن وەکو بنکەی دەنگدان دیاریدەکرێن".
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاشكرایكردوه، "بڕیاردراوە لەڕۆژی پێنج، تاوەکو ١٣ی تشرینی دووەم واتا مانگی ١١، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوبێت، بەناوەندەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەمەش وەک بەکارهێنانی ئەو ناوەندانە بۆ بنکەی دەنگدان".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر شارپرێس زانیاریى ده‌ستكه‌وتبوو، له‌عێراق به‌هۆى ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه، ماوه‌ى ١١ ڕۆژ ده‌وام له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن ڕاده‌گیرێت، به‌ڵام له‌هه‌رێمى كوردستان ته‌نها پێنج ڕۆژ ده‌وام ڕاده‌گیرێت.