1390 کوردستان

لیستی ١٧ هەزار زەوی بۆ فەرمانبەرانی شاری سلێمانی

11:27 - 28/08/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 شارەوانی سلێمانی ناوی ئەو فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە کە سودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، زەوییەکان دەکەونە سێ ناوچەی جیاوازەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ناوی زیاتر لە ١٧ هەزار فەرمانبەری بڵاوکردەوە بۆ وەرگرتنی زەوی،  کە بە شێوەی  ئەلیکترۆنی تیروپشک بۆ ناوەکان کراوە و ژمارەی زەویە دابەشکراوەکان لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە ١٧ هەزار پارچە زەوییە

هاوکات، باپێی زانیارییەکان، لە قۆناغی یەکەمدا ١٧ هەزار و ٨٢٧  پارچە زەوی دابەشکراوە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.

هەروەها، زەویەکانیش دەکەونە سێ ناوچەی جیاوازەوە لە سنوری سلێمانی، کە  بریتین لە سۆتکە  و تاسڵوجە و ناحیەی پیرەمەگرون.

کلیک لێرە بکە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن